پیلانێکی ئەمریکا دژی ئایەتوڵڵا سیستانی و حەشدی شەعبی

(0) / زایەڵە عێراق حەشدی شەعبی ئایەتوڵڵا سیستانی شێعەکان سیستانی


Jul 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق داوای لادانی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکان و حەشدی شەعبی کردووە بەو ئامانجەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە تایبەت سەرکردەکانی شێعە هێزی خۆیان لە دەست بدەن و بە ناچار پاڵپشتی لە ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پێگەی CHANGE.ORG لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە داگڵاس سلێمان باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق نامەیەکی بۆ ناوەندە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی ناردووە و تێیدا جەختیکردووەتەوە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرەکیترین گۆڕانکارییەکانی جیهانی تێدایە و کاریگەریی لە سەر کۆی گشتی ڕووداوەکانی جیهان هەیە و کێبڕکێی سەرەکی زلهێزەکانیش بەردەوام لەم ناوچەیە دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئێران و سعوودیە دوو وەبەرهێنەری سەرەکی نەوتن و لادانی ئەوان مسۆگەر نابێت و بەم بۆنەوە ناکرێت لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی حاشا لەوان بکرێت، عێراق وڵاتێکی گرنگە بۆ هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە یان پیشاندانی ئەمریکا وەک هێزی یەکەم لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بوونی عێراق لە گەڵ سعوودیە دەتوانێت کارتی گوشاری واشنتن لە ناوچەکە بێت.
باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا، هێزەکانی حەشدی شەعبیی وەک بەربەستێکی سەرەکی بۆ ئەمریکا لە عێراق ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە بۆ دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، دەبێت مەزهەب بە گشتی لەم وڵاتە و دەسەڵاتی شێعە بە تایبەت لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی لا بدرێت.
سلێمان لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئایەتوڵڵا سیستانی ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە ستراتیژە سەرەکییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەبێت لادانی (ئایەتوڵڵا) سیستانی لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتە بێت.
وتیشی کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە تایبەت سەرکردەکانی شێعە لە ئەگەری لادانی (ئایەتوڵڵا) سیستانی و ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، هێزی خۆیان لە دەست دەدەن و بە ناچار پاڵپشتی لە ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی دەکەن.
داگڵاس سلێمان هەرێمی کوردستانی بە باشترین هاوپەیمانی ئەمریکا لە عێراق ناو بردووە و دۆلارە نەوتییەکانی سعوودیە و ئیمارات و دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستیی بە دەرفەتی ئەمریکا بۆ دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی لە عێراق ناو بردووە.
ئەمەش نوێترین ستراتیژی دیاریکراوی داگڵاس سلێمان سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەکانی وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارسە بۆ ئیدارەی جۆبایدن کە سەرەڕای مەترسیداربوونی، بێ هیوایی دەسەڵاتدارانی ئەمریکاش لە عێراق پیشان دەدات./.