دەستگیرکردنی سێ ڕاوچی لە چەمچەماڵ

(0) / کردستان


Jul 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

سێ ڕاوچی لە چەمچەماڵ بەتۆمەتی لەناوبردنی ماسییەکانی چەمی ڕۆخانە دەستگیرکران

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند ، دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر ماسی لە چەمی ڕۆخانەی ناحیەی قادرکەرەم لەناوچوون، ڕۆژی ١ی تەموز قائیمقامی چەمچەماڵ بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی ناحیەی قادرکەرەمی کردوو بەپێی مادەی ٤٢ فەرمانی گرتن بۆ چوار کەس دەرکرا. باس لەوەشکراوە ، قائیمقامی چەمچەماڵ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی دارستانی ڕاسپارد بکەرانی ئەو کارە ڕووبەڕووی یاسابکرێنەوە. ئەوەش خراوەتەڕوو ، ئەمڕۆ ٢ی تەمووز سێ ڕاوچی دەستگیرکران کەخەڵکی سنورەکەن و بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکران.

کامەران کەریم