داواکاریی وەزیری ڕۆشنبیری بۆ ئەوەی هەورامی بخرێتە پڕۆگرامی خوێندنەوە

(0) / فرهنگی


Jul 02, 2021

قەبارەی فۆنت:
وەزیری رۆشنبیری داوا لە وەزیری پەروەردە دەكات زاراوەی هەورامی بخرێتە ناو پرۆگرامی خوێندنەوە. بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە نوسراوێكدا داوا لە دكتور ئالان حەمە سەعیدی وەزیری پەروەردە دەكات زمانی هەورامی بخاتە ناو پرۆگرامی خوێندنەوە. حەمەی حەمە سەعید لە نوسراوەكەیدا دەڵێ ، خەڵك‌و رۆشنبیرانی دەڤەری هەورامان گلەیی لە حكومەتی هەرێم دەكەن لەوەی گرنگی بە شێوەزارەكەیان نادات لەناو پرۆگرامی خوێندندا . وەزیری رۆشنبیری باسی لەوەش كردووە ، ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە یونسكۆ هۆشداری دەدات لە لەناوچوونی چەند زمان‌و زاراوەیەك كە هەورامی یەكێك لەو زاراوانە. حەمەی حەمە سەعید داوا لە وەزیری پەروەردە بكات ، لە قۆناغی بنەڕەتیدا، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە وانەیەك بە زمانی هەورامی بخوێندرێنت. کامەران کەریم