قائیمقامی هەڵەبجە: ھیوادارین حکومەتی ھەرێم داواکەی وەزارەتی رۆشنبیری بۆپاراستنی شێوەزاری هەورامی بەھەند وەربگرێت

(0) / / فرهنگی / زایەڵە رۆشنبیری هەورامی نوخشە ناسح هەڵەبجە


Jul 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

دوای ئەوەی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایەکی ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردەکرد تا زمانی هەورامی بخرێتە پڕۆگرامەکانی خوێندنەوە، قائیمقامی هەڵەبجەش پشتیوانی خۆی بۆداواکاریەکەی دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، نوخشە ناسح قائیمقامی هەڵەبجە لەمبارەیەوە  ڕایگەیاند، وەزیری رۆشنبیری داوایەك ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە دەکات بۆپاراستنی شێوەزاری (ھۆرامی)، ھیوادارین حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەم داواکاریەی وەزارەتی رۆشنبیری بەھەند وەربگرێت کاری لەسەر بکات لەناوەندەکانی خوێندندا.
کامەران کەریم