کوژروان و برینداربوونی ١٠ هاوڵاتی عێراقی لە هێرشێکی داعش

(0) / / عراق / زایەڵە داعش حەدیسە ئەنبار


Jul 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

١٠ هاوڵاتی عێراقی لە هێرشێکی شەوی ڕابردووی داعش بۆ سەر دەوروبەری قەزای حەدیسەی سەر بە پارێزگای ئەنبار کوژراون و برینداربوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، چەکدارانی شانە نوستووەکانی سەر بە داعش لە پێنج قۆڵەوە هێرشیانکردووەتە سەر دەوروبەری قەزای حەدیسە و بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی کوژراون و شەش هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
پاش هێرشەکە، هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی خراونەتە ئامادەباشییەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداگەڕان بە ناوچەکەدا کردووە.
ماوەیێکە هێرشەکانی داعش بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و هێزە سەربازییەکانی عێراق لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بە شێوەی بەرچاو زیادی کردووە.