دەستپیکردنەوەى گەشتی ئاسایی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران دوورە لە ڕاستییەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە عەباس ئیسماعیل پەروێزخان


Jul 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

دەروازەى سنوریی پەروێزخان ڕایگەیاند، ئێران کارئاسانى کردووە بۆ گەشتکردنى هاوڵاتیانى خۆى بە لابردنى ڕەزامەندنى پارێزگار و قائیمقامیەت، بەڵام دەستپیکردنەوەى گەشتی ئاسایی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران دوورە لە ڕاستییەوە.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەباس ئیسماعیل، وتەبێژى دەروازەى سنورى پەروێزخان (3ى تەموزى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "پێشتر ئێران ڕەزامەندى پارێزگاى کرماشان و قایمقامیەتى قەسرى شیرینى کردبوو بە مەرج لە سەر گەشتیارانى ئێرانى بەڵام لە ئێستادا ئەو مەرجەى لابردووە واتە هاوڵاتیانى ئێرانى دەتوانن بەبێ وەرگرتنى ڕەزامەندى کرماشان و قەسری شیرین گەشتى عێراق بکەن لەو دەروازەیەوە".  
وتەبێژى مەرزەکە ئەوەشى وت، مەرجى گەشتکردنى هاوڵاتى عێراقى و هەرێمى کوردستان بۆ ئێران هیچ گۆڕانێکى بەسەردا نەهاتووە و وەک خۆیەتی، ئەوەشی دەوترێت دوورە لە ڕاستییەوە.
جەختی کردەوە، "وەک چۆن پێشتر تەنها نەخۆش و بازرگان و خوێندکارانى هەرێم دەیانتوانی گەشتى ئێران بکەن، ئێستاش بەهەمان شێوەیە."