شێخ ئەدهەم بارزانی: هیوادارین هەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ببێتە هۆی ئارامی و یەکگرتوویی لە ناوچە
(0)
شێخ ئەدهەم بارزانی لە هەولێر سەردانی کۆنسوڵخانەی ئێرانی کرد و لەگەڵ نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسوڵ، دیدار و گفتوگۆی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شێخ ئەدهەم بارزانی بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لە ئێرانی بەرزنرخاند و هەڵبژارنی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە سەرۆک کۆماری پیرۆز کرد. بارزانی هیوای ئەوەی خواست هەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا رەئیسی ببێتە مایەی خێر و ئارامی و یەکگرتوویی بۆ گەلی ئێران و ناوچەکە.
تێبينيێك بنێرە: