سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە مەهدی شووشتەری سەرکۆنسووڵ عێراق ئێران هەرێمی کوردستان


Jul 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاش ئەوەی هەواڵێک سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هاتووچۆی گەشتیاران لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە سەر زاری قایمقامی قەزای قەسری شیرین بڵاو کرایەوە، سەرکۆنسووڵی ئێران لە سەر جموجوڵی گەشتیاری لە نێوان هەر دوو لا ڕوونکردنەوەی داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەهدی شوشتەری سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند کە هێشتا دەرکردنی ڤێزەی گەشتیاری بۆ سەردانیکردنی ئێران ئازاد نەکراوە.
ناوبراو وتی کە تا ئێستا هاتنی هاووڵاتیانی ئێرانی لە خاڵە سنورییەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە بووە کە ئێستا ئازاد کراوە.
شوشتەری وتی: بەڵام بۆ هاووڵاتیانی هەرێم و عێراق بە گشتی، تەنیا ئەوانەی دەتوانن سەردانی ئێران بکەن کە ڤێزەی بازرگانی، دەرمانی، خوێندکاری و خێزانییان هەیە کە وەک ڕابردوو موڵەتی سەردانیکردنیان هەیە.
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند کە ڤێزەی گەشتیاری بۆ عێراقییەکان دەرناکرێت.