نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان لە سلێمانی دیاری كرا
(0) /
نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی حوزه‌یران(6) دیاری کرا و پێدانی كاره‌بای مۆلیده (24) كاتژمێریی ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی نەبێت مۆلیدەکان کارەبا دابین دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه (2021.7.4) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی (شه‌ش) دیاریكرد، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كاتژمێرەکانی کارکردن دیاریكراوه.
باس لەوەشکراوە، به‌پێی كۆنووسی كۆبونه‌وه‌كه كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی (شه‌ش)دا له‌نێوان (220) بۆ (225) سه‌عاتدا بووه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان (9) هه‌زار بۆ (9) هه‌زار و پێنج سه‌د دیناردا ده‌بێت، هه‌ربۆیه به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده لە گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: