سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانى دامەزراندنى سێ پۆستى دادوەرى واژوو كرد

(0) / کردستان


Jul 04, 2021

قەبارەی فۆنت:
نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانى دامەزراندنى سێ پۆستى دادوەرى واژوو كرد و هەرسێ دادوه‌ر سوێندى یاسایییان لەبەردەم سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا خوارد

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فەرمانى دامەزراندنى سێ دادوەرى بۆ پۆستى دادوەرى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان / عێراق واژۆ کرد.

دادوه‌ره‌كان بریتی بوون له‌ دادوەر مەسعوود خدر مەحموود، جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر. دادوەر غازى خەلیل تایە، جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى دهۆک و دادوەر دارا محەمەد ئیبراهیم جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر.

پاشان لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکى ئەنجوومەنى دادوەرى بەوەکالەت، هەرسێ دادوه‌ر سوێندى یاسایییان لەبەردەم سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا خوارد و نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.