موچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە شارەزوور خەرج دەکرێت
لێپرسراوی خۆیەتی و میلاکات لە پەروەردەی شارەزوور ئاشکرایکرد، سبەی چوارشەممە دەست دەکرێت بە دابەش کردنی موچەی مامۆستایانی وانەبێژ.
نەبیل حەمە ساڵح، لێپرسراوی خۆیەتی و میلاکات لەپەروەردەی شارەزوور تایبەت بە زایەڵەی ڕاگەیاند، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری بەڕێوەبەرێتیمان ئاگادار دەکەین کە سبەی چوار شەممە رێکەوتی (۷ـ۷ـ۲٠۲۱) لە دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان ئامادەبن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی وانەبێژی مانگی (١)
ناوبراو وتیشی، مەرجە مامۆستایانی وانەبێژ خۆیان ئامادەبن و کۆپی پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانیان پێ بێت و بەڵێن نامەی یاسایی دەنوسن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: