دیداری وه‌فدی ناوەندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ساداتی پیرخدری له‌گه‌ڵ سه‌ركونسوڵی ئێران
/
فرهنگی
/
زایەڵە
ساداتی پیرخدری
هه‌رێمی كوردستان
ئێران
سلێمانی
وه‌فدی ناوەندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ساداتی پیرخدری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی دیداری کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕۆژی چوارشه‌مه 07 ی ته‌موزی 2021ی زایینی وه‌فدێكی ناوه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی پیرخدری هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوو له سه‌رۆك، جێگر و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوبه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌و ناوه‌نده له‌گه‌ل مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له بینای سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆبوونه‌وه.
وه‌فدی میوان له‌م دیداره‌دا پیرۆزبایی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتوانه‌ی سیازده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌ڵبژاردنی ئایه‌توڵا سه‌ید ئیبراهیم ره‌ئیسی له مه‌قامی موعه‌زه‌می رابه‌ڕ، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراو و به‌رپرسان و گه‌لی ئێران كرد.
وه‌فدی ناوەندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی پیرخدری ده‌ستخۆشیان له سه‌ركه‌وتنه زانستیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد له ناویاندا دروست كردنی ڤاكسین به ده‌ستی زانا به‌تواناكانی ئێران كه له هه‌لومه‌رجی ئابڵۆقه‌ی ئابووری له دژی ئێران به‌ده‌ست هاتووه.
هه‌روه‌ها پته‌وكردنی هاوكاریه‌كانی نێوان هه‌ردولا به تایبه‌ت له بواری رۆشنبیری تاوتوێ كران.
تێبينيێك بنێرە: