ڕۆیتەرز: ئێران تا هاتنەسەرکاری ڕەئیسی ناچێتەوە سەر مێزی دانوستانی ناوەکی

(0) / / ایران / ڕۆیتەرز زایەڵە ڕەئیسی


Jul 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە؛ ئێران تاکوو بەر لە دەسبەکاربوونی حکومەتەکەی ڕەئیسی ئامادەی دانوستاندنە ناوەکییەکان نابێت

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ڕۆیتەرز، دیپلۆماتێک وتوویەتی کە ئێران بۆ حەوتەمین گەڕی دانوستاندنە ناوەکییەکان ئامادە نیە ئەویش تاکوو ئەو کاتەی کە حکومەتەکەی ئایەتۆڵا ئیبراهیم ڕەئیسی بەفەرمی دەست بەکار دەبێت. واتە ناوەڕاستی مانگی ئاب (کۆتاییەکانی مانگی خەرمانان).

گەڕی شەشەمی دانوستاندنە ناوەکییەکانی ڤیەننا بەمەبەستی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوەکی ۲۰۱۵ی زایینی ڕۆژی ۲۲ی جۆزەردان لە ڤیەننا دەستی پێکرد و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین جار جەختیان کردووەتەوە که بەبێ دەست گەیشتن بە داخوازییە گرنگەکانیان هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک واژۆ ناکەن.