ڕۆحانی: ترەمپ ڕۆیشت و ڕێککەوتنی ئەتۆمی زیندوومایەوە

(0) / / جهان / زایەڵە ترەمپ ژیانی سیاسی حەسەن ڕۆحانی ئەتۆمی


Jan 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: ترەمپ مرد و ژیانی سیاسی کۆتایی هات، بەڵام بەرجام (ڕێککەوتنی ئەتۆمی) بە زیندوویی مایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە لە ئێستادا و بە هاتنەسەرکاری سەرۆک کۆماری نوێ لە ئەمریکا، تۆپەکە لە زەوینی واشنتۆنە کە بگەڕێنەوە بۆ پابەندییەکانیان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی یا خود نا.
ناوبراو بێزاری خۆشی لە ترەمپ دووپات کردەوە و وتی: ئەمڕۆ کۆتایی حکومەتی نەحسی کەسێکە کەوا لە ماوەی چوار ساڵی حکوومەتەکەیدا جگە لە زوڵم و گەندەڵی و کێشەنانەوە بۆ خەڵکی ئەمریکا و جیهان هیچ دەستکەوتێکی نەبوو.
ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر حکومەتی نوێی ئەمریکا پابەندی بەڵێن و پابەندییەکانی لە بەرجام بێت، ئەوا ئێرانیش پابەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبێت.
کۆتایی/.