داعش خاڵێكی سنووری نێوان عێراق و عەربستانی کردە ئامانج؛  3 سەرباز کوژران

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق سعودیه‌ داعش


Jul 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

چه‌كدارانی داعش خاڵێكی سنووری نێوان عێراق و سعودیه‌یان له‌ ئه‌نبار كرده‌ ئامانج و لە ئەنجامدا 3 سه‌ربازی عێراقی كوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گێڕانەوە لە كه‌ناڵی "ئه‌لحوڕه‌" چه‌كدارانی داعش ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23ی ته‌ممووزی2021) په‌لاماری خاڵێكی سنووری نێوان عێراق و سعودیه‌یان له‌ سنووری قه‌زای روتبه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار داوه‌ و له‌ ئەنجامدا 3 سه‌ربازی عێراقی كوژران.

عیماد مه‌شعه‌ل، قائیمقامی قه‌زای روتبه‌ رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری خاڵێكی سنووری له‌ شارۆچكه‌ی روتبه‌ی سنووری نێوان عێراق و سعودیه‌یان داوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ دوو سه‌ربازی عێراقی و چه‌كدارێكی حه‌شدی عه‌شایر كوژراون.

گوتیشی: "له‌و په‌لاماره‌دا دوو سه‌ربازی دیكه‌ی عێراقی برینداربوونه‌، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ هێرشه‌كه‌دا چه‌كدارێكی داعشیش كوژراوه‌.