گرووپێکی دژبەری ئەمریکا ڕایگەیاند؛ هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەی هەریر لە هەولێر

(0) / / کردستان / زایەڵە حەریر هەولێر هەرێمی کوردستان. لواء الثائرین


Jul 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە گرووپە نەیارەکانی ئەمریکا لە عێراق، بڵاوی کردەوە کە بە درۆن هێرشی کردۆتە سەر بنکەی هەریر لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، گرووپی "لواء الثائرین" کە بە گرووپێکی سەر بە نەیارانی هەبوونی ئەمریکا لە عێراق ئەژمار دەرکرێت و خۆی بە بەشێک لە بەرەی مقاومە دەناسێنێت، ڕایگەیاند سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی لە ڕێگەی درۆنی ئینتیحارییەوە هێرشی کردۆتە سەت بنکەی ئەمریکی هەریر لە هەولێر.
لە ڕاگەیێندراوی ئەم گرووپەدا هاتووە؛ بەرپرسیارێتی کردنە ئامانجی بنکەی هەریر لە پاێزگای هەولێری هەرێمی کوردستان دەگرینە ئەستۆ کە داگیرکەرانی ترسنۆکی ئەمریکی و سیخۆڕ و دارەدەستەکانیان لەوێ پەنایان گرتووە.
لە درێژەدا هاتووە کە هێرش بۆ سەر بنکەی هەریر، کاژی ٢ی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ئەنجام دراوە و زیانی گەورەی بە جیهازاتی سەربازانی ئەمریکا گەیاندوە.
شیاوی باسە لە ماوەی چەند مانگی دواییدا چەند جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر بە تایبەت فرۆکەخانەی ئەو شارە.