دارایی داوای ئاماده‌كردنی لیستی موچه‌ی سێ مانگ ده‌كات
(0) /
جام کوردی-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی گشت گه‌نجینه‌كانی كردووه، ئاگاداری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ ئاماده‌كردنی لیستی موچه‌ی دوو مانگی ئه‌مساڵ و لیستی موچه‌ی مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو.
له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، نوسراوێك بۆ گشت گه‌نجینه‌كان كراوه كه ئاگاداری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت بكرێنه‌وه به ئاماده‌كردنی لیستی موچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی 2020 و مانگی 1ی2021.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئاماده‌كردنی لیسته‌كه به هه‌مان لێبرینی رێژه‌ی له‌سه‌دا21 ده‌بێت و بۆ پله تایبه‌ته‌كانیش لێبڕین له‌سه‌دا 50 ی ده‌بێت به‌هه‌مان میكانیزمی پێشوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌هۆكاری ئاماده‌كردنی لیستی مووچه‌ی ئه‌و سێ مانگه بكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی داوای له به‌ڕێوبه‌رانی ژمێریاریی و كاڕگێڕی فه‌رمانگه‌كان كردووه، سه‌ره‌ڕای پشوو بچنه‌وه فه‌رمانگه‌كانیان و لیسته‌كانیان ئاماده بكه‌ن.
تێبينيێك بنێرە: