نرخی خۆراک لە جیهاندا 2% بەرزبووەتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە خۆراک کوردستان ئابووری


Nov 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ناسراو بە "فاو" :نرخی خۆراک لە جیهاندا لە مانگی رابردوودا 2% بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە 18 مانگى رابردوودا و هۆشداری لە بەرزبوونەوەی زیاتریش دەدات.

جگەلە گۆشت نرخی سەرجەم بەرهەمە خۆراکییەکان روویان لە بەرزبوونەوە کردووە، رۆنى رووەکی یەکێکە لەو بەرهەمە خۆراکییانەى بەراورد بە بەرهەمە خۆراکییەکانی دیکە، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

پێگەی "ترەیدینگ ئیکۆنۆمیک"ـی نێودەوڵەتی بۆ شیکردنەوەی داتا و نرخە جیهانییەکان:

نرخی رۆنی رووەکی تەنیا لەیەک مانگدا  7.3% بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە دوو ساڵی رابردوودا، هۆکارەکەشى بۆ کەمی بەرهەم و زیانى بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە گەڕاندووەتەوە.

هاوکات، نرخی دانەوێڵە لە مانگێکدا بەڕێژەی 0.8% بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، نرخی بەرهەمە شیرەمەنییەکانیش بەڕێژەی 1.9% بەرزبوونەتەوە.

کامەران کەریم