هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش: لە ساڵی 2014 وە 5 ملیار دۆلار کەرەستەمان داوەتە عێراق

(0) / / عراق / زایەڵە داعش هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی


Jul 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند، لە ساڵی 2014 وە بە بەهای زیاتر لە 5 ملیار دۆلار کەرەستەی بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق دابین کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، واین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە راگەیاندنی فەرمیی عێراقی راگەیاند: لە ساڵی 2014 وە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە بەهای زیاتر لە 5 ملیار دۆلار کەرەستەی سەربازی و پەیوەندیکردن و هەواڵگری بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق دابین کردووە.
ڕاشیگەیاند: هاوکات پاڵپشتیمان بۆ هێزەکانی عێراق بەردەوام دەبێت و رەنگە لە ئایندەدا و لە رۆشنایی بڕیاری کشاندنەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا حکومەتی عێراق و حکومەتی ئەمریکا بڕیار لەبارەی ئەو پاڵپشتییە بدەن.