وەزیری دارایی بە مەبەستی رێکخستنەوە و زیادکردنی داهات سەردانی سلێمانی کرد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دارایی ئاوات شێخ جەناب هەڤاڵ ئەبوبەکر


Aug 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پاڵپشتی دارایی و رێکخستنەوە و زیادکردنی داهات سەردانی سلێمانی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری، لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لەبارەی پاڵپشتییە داراییەکان و پاڵپشتی پڕۆژەکانی سنوری پارێزگاکە و رێکخستنەوە و زیادکردنی داهات و بەرنامەی وەزارەتەکەی و حکومەت لە بواری نەهێشتنی رۆتین و رێکخستنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتی گشتیی و دابینکردنی موچە و بودجەی پڕۆژە و خزمەتگوزارییە گشتییەکان گفتوگۆیان كردووە.
لای خۆیەوە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ،پشتیوانی و ئامادەیی حکومەتی خۆجێی سلێمانی بۆ بەرنامەی چاکسازیی و بوژاندنەوەی بژێویی تاک و بازاڕ و داهاتی گشتیی دەربڕیوە.