ئایەتوڵڵا خامنەیی مەرسوومی سەرۆک کۆماریی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی واژۆ کرد

(0) / / ایران / عەلی خامنەیی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی زایەڵە


Aug 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی مەرسومی واژۆکراوی دەسبەکاربوونی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە پۆستی سەرۆک کۆماریی، دەرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕێبەری باڵای ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا مەرسومی دەسبەکاربوونی وەکوو سەرۆک کۆماری هەشتەمی ئێرانی پێشکەش بە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی کرد.
رێوڕەسمی پێدانی مەرسومی دەسبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێ لە مەزارگەی ئایەتوڵڵا روحووڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی وڵات بەڕێوەچوو.
بڕیارە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی رۆژی پێنجشەممە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سوێندی یاسایی بخوات و وەک هەشتەمین سەرۆککۆماری ئێران بە فەرمی دەستبەکار دەبێت.