خواردەمەنی سەربەست لە سلێمانی داخرا

(0) / / اجتماعی / سلێمانی زایەڵە سەربەست خواردەمەنی


Aug 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

قائیمقامیەتی سلێمانی خواردەمەنی سەربەست دادەخات.
قایمقامیەتی  سلێمانی  ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە (2021.8.3) بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی چایخانە و خواردەمەنی سەربەست لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دادەخات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، یەکێکی دیکە لەسەرپێچییەکانی چایخانە و خواردەمەنی سەربەست هەبونی بڕێکی زۆر جگەری مریشک، گۆشتی ئاژەڵ و قیمەی خراپبوە کە خاوەنەکەی بەنیازبوە بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبکاتەوە، کەئەمەش زیانی تەندروستی بەئەو کەسانە داگەیەنێت دەیخۆن.
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی چایخانە و خواردنگەی سەربەست دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم