کردنە ئامانجی کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باشووری عێراق
/
عراق
/
زایەڵە
داعش
باشووری عێراق
ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی
کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، ئهمڕۆ چوارشهمه 4 ى 8 ى 2021 کرایە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە کە بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتیی زیقار، تەقیوەتەوە.
بەگوتەی سەرچاوەکە تەقینەوەکەوە، ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.
تێبينيێك بنێرە: