سەرۆک کۆماری نوێی ئێران؛ لەگەڵ یەمەن لە یەک بەرەداین

(0) / / ایران / زایەڵە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی جیهانی ئیسلام یەمەن


Aug 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە دیداری لەگەڵ محەمەد عەبدولسەلام نێردەی تایبەتی حکومەتی ڕزگاری نەتەوەیی یەمەن جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە دوو وڵات لە یەک بەرەدان.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەم دیدارەدا ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، یەمەنی بە نموونەی بەرخۆدان و ڕاوەستان لە بەرانبەر ئیستیکباری جیهانی و شانازیی و فەخری جیهانی ئیسلام و دونیای عەرەب وەسف کرد.

ناوبراو، بەرخۆدانی گەلی یەمەنی بەرزنرخاند و جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە چارەنووسی یەمەن دەبێ بە دەستی گەلی یەمەن بنوسرێتەوە و نابێت هیچ وڵاتێکی دیکە بۆ ئەو وڵاتە بڕیار بدات.

سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی و یەمەن لە یەک بەرەدان و گەلی یەمەن بەهێزتر لە جاران لە سەر ڕێڕەوی بەرخۆدانە.