ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە دیداری بەرهەم ساڵح؛ ئێران عێراقێکی بەهێزی دەوێت

(0) / / ایران / زایەڵە ئیبراهیم ڕەئیسی بەرهەم ساڵح


Aug 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئیران پێشوازی لە هاوتا عێراقییەکەی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران پێشوازیی لە بەرهەم ساڵح هاوتا عێراقییەکەی کرد.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لەم دیدارەدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەرنامەی حکوومەتەکەی، بەهێز و پتەوترکردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ عێراقە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر جەخت کردنەوەی ڕێبەری باڵای وڵات، خوازیاری عێراقێکی  بەهێزە.
سەرۆک کۆماری نوێی ئێران هیوای ئەوەشی خواست کە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق بەستێن بۆ هاتنە دی داواکارییەکانی گەل بۆ کەرامەت و بەهێزبوونی وڵات، لەبار بکات.
ڕاشیگەیاند: هەر هەنگاوێک لەپێناو عێراقێکی بەهێز و بڕینی دەستی بیانییەکان لەو وڵاتە پێشکەوتنی بەدواوە دەبێت.
ئایوتوڵڵا ڕەئیسی سەبارەت بە گرینگیی عێراق بۆ ئێران، وتی: ئێران لەپێناو پاراستنی یەکپارچەیی و ئاسایش و ئەمنییەتی عێراق، لە پێشکەش کردنی خوێنی  ئازیزترین ڕۆڵەکانی خۆی لەوانە شەهید قاسم سولەیمانی درێغی نەکرد.