جەختی سه‌ركونسوڵی ئێران لە سلێمانی و وه‌زیری رۆشنبیری هەرێم لە سەر پتەوکردنی پێوەندییەکان

(0) / / فرهنگی / زایەڵە مه‌هدی شوشته‌ری ئێران محەمەد سەعید عەلی


Aug 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق دیداری کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاری سلێمانی سێشه‌مه‌ 10 ی ئابی 2021ی زایینی له‌گه‌ڵ محەمەد سەعید عەلی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویه‌وه‌.

له‌ دیدارەكەدا هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌ كلتوریه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان كرد و ده‌رباره‌ی زه‌مینه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ رۆشنبیریه‌كانی نێوان هه‌ردولا له‌ هه‌موو بوارەکاندا گفتوگۆیان كرد.

دوو لایەن به‌ ئاماژه‌دان به‌ تۆماركردنی ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌ رێكخراوی جیهانی یۆنسكۆ، ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق تایبه‌ت به‌ جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌ هاوبه‌شه‌ كلتوریه‌كان به‌ ئامانجی ناساندنی ناوچه‌ سه‌ره‌نجڕاكێش و گه‌شتیاریه‌كان و نه‌ریته‌ كلتوریه‌كانی هه‌ورامان به‌ هه‌موو جیهان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد.