کورتە فیلمی «identibye» لە دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی نمایش دەکرێت

(0) / / فرهنگی / زایەڵە identibye سەجاد شاحاتەمی فارگۆمۆرهێد ئۆن ئێسکرین


Aug 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

کورتە فیلمی «identibye» لە نووسین و دەرهێنانی سەجاد شاحاتەمی، لە درێژەی بەشداربوونە نێودەوڵەتیەکانیدا لە بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی فێستیڤاڵی ساڵانەی «فارگۆمۆرهێد» و «ئۆن ئێسکرین»دا بەشدار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سێزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی فارگۆ مۆرهێد  بە میوانداری ڕێکخراوی  (The Human Family) هاوکات لە شارەکانی: فارگۆ، ویلایەتەکانی داکۆتای باکووری و مۆرهێد و ویلایەتی مینەسووتا لە بەرواری ۱٥ تا ۱٨ی سیپتەمبر بەڕێوە دەچێت.
کورتە فیلمی«identibye» هەروەها توانی لە نیوەکۆتایی چواردەیەمین فێستیڤاڵی «ئۆن ئێسکرین»دا کە پێشتر وەک فێستیڤاڵی فیلمی خوێندکاری زانکۆی پێنسیلڤانیا دەناسرا بەشداربێت.
ئەم فیلمە ۱٥ خولەکیە پێشتر هەڵبژێردراوی سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی «سانتاباربارا»ی ئەمریکا بووە و لە ۲٦ی ئاگۆست تا ٦ی سیپتەمبڕ لە کۆنترین فێستیڤاڵی ئاستین تێگزاس ، aGLIff بە شێوازی بەشداربوونی ئاسایی و ئۆنلاین نمایش دەکرێت و لە بەرواری ۳ی سێپتەمبەر لە هۆڵی گەلەکسی شاری ئاستین نمایش دەکرێت.
بێهرووز هاشمیان و محەمەد نەیمانی ئامادەکاری ئەم بەرهەمەیان لە ئەستۆدایە.
ئەمیر حسەین سەباغیان و نەسیم موسلێمی ئەکتەرە سەرەکیەکانی ئەم فیلمەن.