پێشمەرگەی هەرێم هاوکاری گەڕەکە کەم ئاوەکانی هەولێر دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە پێشمەرگە هەولێر


Aug 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

پێشمەرگە لەڕێگای چەند تانکەرێکی ئاوی سەربازیەوە هاوکاری گەڕەکە کەم ئاوەکانی هەولێر دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ماوەیەکە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر رووبەڕووی کێشەی کەم ئاوی بوونەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە، وەک هەست کردن بە بەرپرسیارێتی هێزەکانی پێشمەرگە لەڕێگەی چەند تەنکەرێکی ئاوی سەربازیەوە هاوکاری ئەو گەڕەکانە دەکەن، کە توشی کێشەی کەم ئاوی بوون.
عمید رکن هۆشمند رەشید، جێگری سەرۆکی ئەڕکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند،  لە سەرداوای پارێزگاری هەولێر بەرێز ئۆمێد خۆشناو، بەپشت بەستن بە پرەنسیپە سەربازیەکان و وەک کاری هەمیشەیی و لەمێژینەی پێشمەرگە، هەر لە سەرەتای دروستبوونیەوە هەیبووە، هەمیشە لەکاتی جەنگ، کارەساتی مرۆیی، لافاو هاوکاری خەڵکی سڤیل بووە و دەبێ، لەو روانگەوە لە دوێنێوە، وەک وەزارەتی پێشمەرگە ژمارەیەک تانکەری  سەربازیمان  خستۆتە خزمەت ئەو گەڕەکانەی، کە رووبەڕووی کێشەی کەم ئاوی بوونەتەوە لەشاری هەولێر، تا ئەوکاتەی ئەو گەرەکانە پێویستییان پێمان دەبێت، بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنیان تا کێشەکەیان چارەسەر دەبێت .
وتیشی، بەهیواین ئەو کێشەیە درێژە نەکێشێ و بەزووترین کات چارەسەر بێت.
کامەران کەریم