ئاسایشی شارەزوور سزادانی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند
(0) /
بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر ئاسایشی شارەزوور سزادانی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند .
لەڕاگەیەنراوێکی ئاسایشی شارەزوور کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە؛ به شه‌ونخونی هێزه‌كانمان و هاوكاری خه‌ڵكانی دڵسۆزی ناوچه‌كه‌مان و له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ، بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كانه‌وه ، له ماوه‌كانی ڕابردوودا دوو تۆمه‌تبار له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران .
ئەوەش خراوەتەڕوو، دواتر په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌یان بۆ كرایه‌وه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به فه‌رمانی به‌رێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور ڕه‌وانه‌ی هه‌ریه‌ك له دادگای كه‌تنی هه‌ڵه‌بجه و دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی 2 كران به مه‌به‌ستی دادگايیكردنیان ، به پێی مادده‌ی (30ی) یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كان ، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه سزایی یاسایيان بۆ ده‌رچوو به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه :-
ژ ناوی تۆمه‌تبار ته‌مه‌ن ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه سزا و غه‌رامه
1 هـ . ن . ق 25 ساڵ كورد /ئیرانی (1)یه‌ك ساڵ زیندانی كردن و غه‌رامه كردنی به‌بڕی (5000000) پێنج ملیۆن دیناری عێراقی
2 م . ك. ك 38 ساڵ كورد / عێراقی (1)یه‌ك ساڵ زیندانی كردن و غه‌رامه كردنی به‌بڕی (5000000) پێنج ملیۆن دیناری عێراقی .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: