پیرۆزبایی سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە مەسعود بارزانی

(0) / / کردستان / زایەڵە مەهدی شووشتەری کۆماری ئیسلامی ئێران سلێمانی مەسعود بارزانی


Aug 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی لە 75ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەهدی شووشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی 75ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیی دیموکراتی کوردستانی لە مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەم پارتە و کادیر و لایەنگرانی پیرۆزبایی کرد.
شووشتەری لەم پەیامەیدا هیوای ئەوەی خواست بە سەرکردایەتی بارزانی، پێوەندییەکانی نێوان ئێران و پارتی و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەرژوەندییەکانی دوو لایەن، بەهێزتر بێت.