هاتوچۆی گەشتیاریی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕاگیرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کرماشان قەسری شیرین


Aug 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەبڕیاری پارێزگاری کرماشان هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگیرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بڕیارەکە بەهۆی کۆبونەوەی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی و گەشتیاری وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە قەسری شیرین کە دەیانەوێت بەمەبەستی زیارەت و بەشداریکردن لە یادی عاشورا بێنە هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بچنە کەربەلاو شارەکانی عێراق.
ماوەی ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دیاری نەکراوە، تەنها هاوڵاتیانی هەردوو وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.
کامەران کەریم