كۆى داهاتى باج و گومرگى ساڵى 2020 لە عێراق

(0) / / اقتصادی / ئابووری


Dec 30, 2020

قەبارەی فۆنت:

داهاتى باج و گومرگ و ئه‌مانات بۆ ساڵى 2020 به‌  به‌راورد به ‌ساڵى ڕابردوو  به ‌زیاتر له‌72 ملیار دینار زیادی كردووه‌.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى كۆى داهاتى باج وگومرگى بۆ ساڵى 2020 ئاشكرا كرد و ڕاگه‌یاند و زیاتر له‌ 1 ترلیۆن و 195 ملیار و 266 ملیۆن و 395 هه‌زار دینار بووه‌.

له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: داهاتى باج و گومرگ و ئه‌مانات بۆ ساڵى 2020 به‌به‌راورد به‌ساڵى ڕابردوو 2019 به‌زیاتر له‌72 ملیار دینار زیادی كردووه‌.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌: له ‌ده‌رئه‌نجامى ڕاسپارده‌ و پاڵپشتى و چاودێرى چڕى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانى ده‌سته‌كه‌ له‌سه‌رپه‌رشتى و چاودێرى وردبینى فه‌رمانگه‌كانى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان كۆی داهاتی باج ورسومات گومرگى وئه‌ماناته‌كانى له‌ئه‌نجامى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی 2020 بریتیی بووه‌ له‌ (1.195.266.395.323) ترلیۆن دینار، كه‌چى هه‌مان داهات له‌ساڵى 2019 (1.122.970.568.610) ترلیۆن دینار بووه‌.

وتیشى: ڕێژه‌ى داهاته‌كان له‌ساڵى 2020 به ‌به‌روارد به‌ساڵى 2019 به‌رزبۆته‌وه‌ به‌جیاوازى(72.295.826.713)  ملیار دینار زیادیكردووه‌.

ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستهاتووه‌ له‌ئه‌نجامى ئه‌ركى گه‌وره‌ى كارمه‌ندانى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ بووه‌ به‌هاریكارى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانى و هه‌وڵى به‌رده‌وامیان بۆ به‌جێ گه‌یاندنى ئامانجه‌كانیان له‌فراوانتركردنى داهاتى حكومه‌ت،.

ده‌سته‌كه‌ جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ كه‌به‌رده‌وام ده‌بێت له‌به‌ڵێنه‌كه‌ى به ‌به‌رزكردنه‌وه‌ى درووشمى ساڵى 2021 ساڵى چاڵنج وسه‌ركه‌وتن ده‌بێت.

کۆتایی/.