ئۆتۆمبێلێک لە کەلار منداڵێکی یەک ساڵان دەشێلێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کەلار


Aug 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاتوچۆی  گەرمیان   ڕایگەیاند، لە گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس منداڵێک دەشێلێت و گیان لەدەست دەدات .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەیانی ئەمڕۆ (یەک شەمە) لە گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس منداڵێک دەشێلێت کە تەمەنی ساڵێک و نیوە و گیان لەدەست دەدات.

ڕوداوەکە لە پێش دەرگای ماڵی خۆیان بوە لە گردەگۆزینە، منداڵەکە برازای شۆفێرەکەبوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی مادەی 24 هاتووچۆ بەبڕیاری دادوەر بەند کراوە.

  کامەران کەریم