هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: له‌لایه‌ن ئێرانەوە زه‌ماله‌ی خوێندن پێشكه‌ش به زانكۆكانمان بكرێت
(0) /
پارێزگاری سڵیمانی ڕایگەیاند: به‌شی زۆری ئه‌و زانكۆیانەی ئێران لە پیشانگاکەی سلێمانی بەشدارن، له پسپۆڕیی زانستی و پزیشكیدان و ئه‌مه بۆ ئێمه زۆر پێویست و گرنگن، هیوادارم كارئاسانی زۆر باش بكرێت له‌م دۆخه‌دا به ئامانجێكی بازرگانی له بواری خوێندنی باڵا سه‌یر نه‌كرێت، به‌ڵكو ئامانجی گه‌وره‌ترمان له‌م په‌یوه‌ندیانه‌دا هه‌یه .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سڵیمانی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای ناساندنی زانکۆ یەکەمەکانی کۆماری ئیسلامی کە ئەمڕۆ لە هوتێل هایکریست بەڕێوەچووە ڕایگه‌یاند؛ ئەم پێشانگایە به هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌زانین بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه زانستیه‌كان كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی ئابوری و تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و بوژانه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه كه ئێمه هاوسنوری یه‌كین.
وتیشی: ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه 10 زانكۆ له زانكۆ یه‌كه‌مه‌كانی ئێران لێره‌ن كه له‌و 2 هه‌زار زانكۆیه‌ن وا لە راینكینی جیهانین له‌رێزی پێشه‌وه‌ن به تایبه‌تی چوار یه‌كه‌میان چوار زانكۆ یه‌كه‌مه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانن.
وتیشی: به‌شی زۆری ئه‌و زانكۆیانەی ئێران له پسپۆڕی زانستی و پزیشكیدان. ئه‌مه بۆ ئێمه زۆر پێویست و گرنگن، هیوادارم كارئاسانی زۆر باش بكرێت له‌م دۆخه‌دا به ئامانجێكی بازرگانی له بواری خوێندنی باڵا سه‌یر نه‌كرێت، به‌ڵكو ئامانجی گه‌وره‌ترمان له‌م په‌یوه‌ندیانه‌دا هه‌یه
پێشنیازی ئه‌وهشی کرد كه زه‌ماله‌ی خوێندن له‌لایه‌ن ئه‌و زانكۆیانه‌وه پێشكه‌ش به زانكۆكانی کوردستان بكرێت، به تایبه‌تی بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا، له هه‌ر 100 خویندكارێك كه وه‌رده‌گیرێت ریژه‌یه‌ك له 2 خوێندكار كه‌متر نه‌بێت دیاری بدرێت بۆ كه‌سوكاری پله یه‌كی ئه‌نفال و شه‌هیدان به تایبه‌تی شه‌هیدانی دژی داعش و ته‌كالیفی داراییه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و زانكۆیانه بێت .
كامه‌ران كه‌ریم
تێبينيێك بنێرە: