پۆلیسی سەید سادق چوار تۆمەتباری دەستگیر كرد

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سەید سادق حەسار


Aug 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە دوو چالاكی جیادا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق - بنكەی پۆلیسی حەسار چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، هاوڵاتییەك سكاڵای لە بەشی پۆلیسی سەید سادق تۆمار كرد كە فەیسبووكەكەی هاك كراوە و لە ژێر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی تایبەتییەكانی ناو فەیسبووكەكەی بە چەند جاریك 4 هەزار دۆلاری لێسەندراوە، دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشدا دانی بەوەدا نا كە كەسێكی تر هاوكارییەتی بۆیە لەماوەیەكی كورتدا توانرا تۆمەتباری دووەمیش دەستگیربكرێت .
لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار : ( ه ، أ ) ، (ه ، ح ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .
هەروەها لە چالاكییەكی تردا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق توانییان دوو تۆمەتباری ژن دەستگیربكەن كە چووبوونە ناو ماڵێكەوە و ویستبویان دزی بكەن .
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراق ڕاگیراون .
کامەران کەریم