فیلمی«تراژیدیای مەکبەس»ی جووئێل کووئێن کۆتایی بە فێستیڤاڵی لەندەن هێنا

(0) / فرهنگی


Aug 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

شەست و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی لەندەن بە فیلمی «تراژیدیای مەکبەس»ی جووئێل کووئێن کۆتایی پێ دێت.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوەی هۆلیوۆد ڕیپۆرتێر «تراژیدیای مەکبەس» دەرهێنانی جووئێل کووئێن وەک فیلمی کۆتایی شەست و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی لەندەن ناسێندرا.
ئەم بەرهەمەنوێیەی کووئێن، بەرهەمی کۆمپانیای A۲٤ و ئەپێڵ، بە کایەی دێنزێل واشنتۆن و فرانسێس مەک دۆرمەند بڕیارە ڕۆژی ۱۷ی ئۆکتۆبەر یەکەمین نمایشی ئەورووپی خۆی لە لەندەن ئەنجام بدات. پێشبینی دەکرێت جووئێل کووئێن خۆی لە فێستیڤاڵی لەندەن دا ئامادە بێت.
بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، فیلمی «تراژیدیای مەکبەس» دەکەوێتە ڕێزی فیلمەکانی«هێزی سەگ» دەرهێنانی جین کەمپیون و وێسترێن و فیلمی «هەرچەن توندتر دەدەنە عەرزا» کە بڕیارە لە لەندەن نمایش بکرێن.
بەرنامەی تەواوی فیلمەکانی فێستیڤاڵەکە بڕیارە لە ۷ی سێپتەمبر ڕابگەیەندرێ.
شەست و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی لەندەن لە ٦تا۱۷ی ئۆکتۆبەر بەێوە دەچێت.