چاودێرێکی سیاسی بۆ زایەڵە: سێ  مەترسی لە سەر هەرێمی کوردستان هەیە

(0) / / گفتگو / شوان جاف زایەڵە هەرێمی کوردستان ئەمریکا


Aug 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

چاودێرێکی سیاسی، سێ مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان بە وردی بۆ زایەڵە ئاشکرادەکات .

شوان جاف   چاودێری  سیاسی   لە وتوێژی   لەگەڵ    پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان  سێ مەترسی  لەسەرە؛   یەکەم  لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا ڕێکەوتن لە ئارادایە بۆ کۆتای هێنان بە ڕۆژئاڤای کوردستان بە ڕێکەوتنی (تورکیا، سوریا) وە ڕادەست کردنی نەوتی هەرێم بە تورکیا بۆ ماوەی ١٠ ساڵ، لە بەرامبەری ئاو و کۆتای هەرێم و پەکەکە، بەهەمان شێوەی ڕێکەوتنی جزائیر ١٩٧٥.

وتیشی،  دووەم مەترسی  بریتیە لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا ئەوا تورکیا داعش بەدیلی سێگۆشەی سونەیە لە موسڵ تا بەغداد بە کەرکوکەوە، تورکیا ستراتیجی خۆی جێبەجێ دەکات، دروست کردنی هەرێمی ناوەراست بە هاوبەشی سونەی عرەب و تورکمان، بەم هەنگاوە تورکمان دەبنە ئمری واقع.

شوان جاف  ئەوەشی  خستەڕوو، سێیەم مەترسی  لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا شەڕی ناوخۆ دەست پێدەکات تا هێزە میلیشیاکان لاواز دەبن و دواتر حزبی بەعس پشگیری دەکرێت بۆ گەڕانەوە بۆ سەر حکوم و دەسەڵات.

سازدانی چاوپێکەوتن- کامەران کەریم