پارەی پشکنینی کۆرۆنا لە دیوی ئێرانەوە لە هاووڵاتیانی هەرێم وەرناگیرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەحمەد کەلاری ئێران هەرێم


Aug 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند کە بە هاوکاری کۆنسووڵخانەی ئێران و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە، ئەو بڕە پارەیە لابرا کە لە دیوی ئێران لە دەروازە سنورییە هاوبەشەکانەوە لە هاووڵاتیانی هەرێم وەردەگیرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەحمەد کەلاری ڕایگەیاند کە هاووڵاتیان، بازرگانان، خوێندکاران و نەخۆشەکان کاتێک سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان دەکرد لە ڕێگای دەروازە سنورییەکانی نێوان هەر دوو لا، لە دیوی هەرێمەوە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرا بەڵام ئێران ئەوەی قبووڵ نەدەکرد و بۆ دووبارە ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا بڕە پارەیەک لەوان وەردەگیرا.
ناوبراو وتی کە ئەم کێشەمان چارەسەر کردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو ڕێکارە لا دەبرێت و کار بە پشکنینی هەرێمی کوردستان دەکرێت و پێویست بە دووبارە پشکنینی کۆرۆنا لە دیوی ئێرانەوە ناکات.