ئەمریکا تا کۆتایی ساڵی ڕابردوو 4 هەزار داعشی گواستۆتەوە عێراق

(0) / سەباح عەکیلی زایەڵە داعش ئەمریکا


Jan 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەباح عەکیلی کارناسی ئەمنی، ئاشکرای کرد کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ساڵی 2020 نێزیک بە 4 هەزار تیرۆریستی داعشییان بە ئۆتۆمبیل و لە ژێر ئاڵای ئەمریکا  گواستۆتەوە بۆ ناو خاکی عێراق.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم کارناسە ئەمنییە بۆ ئەلمەعلومە ڕاشیگەیاند کە هێزە عێراقییەکان مۆڵەتی پشکنینی ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەمریکییان نییە.
 ڕاشیگەیاند: پێشتریش هۆشداریی زیاتر بوونی جموجۆڵەکانی داعش لە هەندێ لە پارێزگاکان بە تایبەت سەلاحەدین و دەورووبەری بەغدام دابوو، بەڵام فەرماندە سەربازییەکان نەیانتوانیوە ئەم گرووپانە کۆنترۆڵ بکەن.
جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە بە بەردەوامیی ئامادەبوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق، ناتوانرێت، داعش لەناوببرێت و هێرشی داعش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان وحەشدی شەعبی لە سەلاحەدین بەردەوام دەبێت.
کۆتایی/.