ئێران: دەبوو سووریاش بانگهێشتی کۆنفرانسی لووتکەی بەغدا بکرابایە

(0) / / سوریه / زایەڵە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەفدی ئێرانی بەغدا


Aug 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر پێویستیی بانگهیشت کردنی سووریا بۆ کۆنفرانسی لووتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کە سەرپەرەشتی وەفدی ئێرانی لە کۆنفرانسی لووتکەی بەغدا دەکات ڕایگەیاند کە دەبوو سووریاش بانگهێشتی ئەم کۆنفڕانسە بکرابایە.
کۆنفرانسی لووتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی بە بەشداریی سەرۆک و وەزیرانی دەرەوەی نۆ وڵات بەڕێوەدەچێت.
ناوبراو لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی  iranian labour news agency بڵاوی کردەوە وێڕای پێشوازیی لە دەستپێشخەریی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسی بەغدا با نگهێشتی سووریای بە پێویست زانی و ئەو وڵاتەی بە دراوسێیکی گرینگی عێراق و یەکێک لە وڵاتانی گرینگی ناوچە وەسف کرد.
ئاماژەی بەوەش دا کە تاران پێوەندیی لەگەڵ دیمەشق هەیە و سەبارەت بە سەقامگیریی ناوچە و گەشەسەندنی سەقامگیر لەگەڵ ئەو وڵاتە گفتوگۆ دەکات.
وتیشی: ئێمە لەگەڵ دیمەشق سەبارەت بە کۆنفڕانسی بەغدا و ڕۆڵی گرینگی وڵاتای ناوچە، پێوەندیی راستەوخۆمان هەیە.