ئەو شۆفێرەی پشێوی لەشەقامەکانی هەڵەبجە دروستکردبوو دەستگیرکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە شۆفێر شارەزوور هەڵەبجە


Aug 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو شۆفێرەی راگەیاند، کە شەوی رابردوو لە شەقامێکی شاردا پشێوی دروستکردبوو، لەگەڵ دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە، هیزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ئەو شۆفێرەیان دەستگیر کرد، کە شەوی ڕابردوو بەئۆتۆمبێلەکەی بووبوویە هۆی دروستکردنی پشێوی  لەشەقامە گشتیەکانی هەڵەبجەدا، بەشێوەیەکی نادروست شۆفێری کردبوو.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی ئاسایش، تۆمەتبارەکە ناوی (س. ح. ح)ە و دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمیلەکەیدا، کە ئۆتۆمبێلەکەی لەجوری کرایسلەری ئەمریکیە (ئۆباما)ی بێسەرەتایە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە.
کامەران  کەریم