نێچیرڤان بارزانی: ئومێدەوارین ئەنجامی لووتکەی بەغدا خزمەتی سەقامگیریی عێراق بکات

(0) / / کردستان / زایەڵە نێچیرڤان بارزانی لووتکەی بەغدا


Aug 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی لووتکەی بەغدا بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بارزانی لە تویتەر پەیامەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی:  "پێشوازی لە لووتکەی بەغدا دەکەین و هەوڵی سەرۆک وەزیران گرنگ دەنرخێنین.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: "ئومێدەوارین ئەنجامی لووتکەکە خزمەتی سەقامگیریی عێراق بکات."
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، هیوادارە، "لووتکەکە رۆڵی پێشڕەوی بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە و ماف و داخوازییەکانی پێکهاتەکانی عێراق بهێنێتەدی."