گوتەبێژی تاڵیبان: پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئەمریکا و جیهان دەوێت

(0) / / جهان / زەبیحوڵڵا موجاهید زایەڵە ئەمریکا تاڵیبان


Aug 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

گوتەبێژی تاڵیبان پاش کۆتایی هاتنی داگیرکاریی ئەمریکا لەو وڵاتە جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئەمریکا و جیهان دەوێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان لەکاتی چوونە ناوەوەی تاڵیبان بۆ فڕۆکەخانەی کابوول، شکستی ئەمریکای بە وانەیەکی گەورە بۆ داگیرکەرانی دیکە و نەوەی داهاتوو، ناوبرد.
موجاهید، پیرۆزبایی لە ئەفغانەکان کرد بۆ ئەو "سەرکەوتنەیان" و گوتی، "ئەم سەرکەوتنە بۆ هەموومانە."
ناوبراو لەبارەی پەیوەندییەکانی تاڵیبان کە حکومەتی ئەفغانستان دەگرێتەدەست لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکە، گوتی، "پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئەمریکا و جیهان دەوێت. پێشوازی لە پەیوەندییەکی دیپلۆماسیی باش دەکەین لەگەڵ هەموویان."
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کشانەوەی دوایین سەربازی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان راگەیاند و بەم جۆرە خاڵ لە سەر 20 ساڵ داگیرکاریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە دانرا.