قایمقامی کەلار: پشتیوانی کەمپینی تەواوکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەی کەلارین

(0) / / کردستان / زایەڵە هەردی سەرکەوت کەلار شەهاب حاجی ئەحمەد


Sep 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

قایمقامی کەلار ڕایگەیاند کە پشتیوانی کەمپینی تەواوکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەی کەلار دەکەن.

بەپێی راپۆرتی  زایەڵە، هەردی  سەرکەوت  بەرپرسی  ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار بە زایەڵەی ڕاگەیاند،   لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای کەلار پێش نیوەڕۆی (٣١ی ئاب) شەهاب حاجی ئەحمەد قایمقامی قەزای کەلار لە گەڵ بەشێک لە چالاکوان و کەسانی سەربەخۆی شاری کەلار کۆبوویەوە.

ناوبراو  وتیشی،  لە کۆبوونەوەکەدا چالاکوانان یاداشتی خۆیان ئاراستەی قایمقامی کەلار کرد و دوایان کرد  هەوڵی جدی بە مەبەستی تەواوکردنی ئەو نەخۆشخانەیە بدرێت، چونکە لە ئێستادا قەزای کەلار زۆر فراوان بووە پێویستی زۆری بە تەواوکردنی ئەو نەخۆشخانەیە هەیە.

ئەوەشی  خستەڕوو، لای خۆیەوە قایمقامی قەزای کەلار سوپاس و دەست خۆشی ئاراستەی چالاکوانان کرد کە بە شێوەیەکی شارستانی داواکانیان خستۆتە روو و  پشتیوانی تەواوی خۆیشی بۆ کەمپینی تەواوکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەی کەلار دەربڕی و روونکردنەوە کە وەک قایمقامیەتی کەلار لە ماوەی رابردوودا زۆر هەوڵمان داوە ئەو پرۆژە گرنگە وەگەڕ بخەین ، بەردەوامیش دەبین تا رەزامەندی وەگەڕخستنی

کامەران کەریم