ئاگادارییەک بۆ ئەو رۆژنامەنوسانەی داوای کورسی ماستەر و دکتۆرایان لە ئێران کردووە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە کوردستان ماستەر ئێران


Sep 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە نزیکترین کاتدا لیژنەی چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندن لە ئێرانەوە دێنە کوردستان بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ داواكارانی کورسی ماستەر و دکتۆرا لەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لقی سلێمانی ڕۆژنامەنوسانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو رۆژنامەنوسانەی خوازیارن بۆ بەدەستهێنانی کورسی ماستەر و دکتۆرا لە ئۆفەرەکەی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسان سودمەند بن، رۆژی دووشەممە 6/9/2021 لە دوای سەعات چواری پاش نیوەڕۆ پێداویستییەکانیان بگەیەننە بارەگای لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لە گەڕەكی بەختیاری، تا ئێمەش بەکاری خۆمان هەستین و پێداویستییەکان بگەیەنینە کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران.
لە نزیکترین کاتدا لیژنەی چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندن لە ئێرانەوە دێنە کوردستان و پاش چاوپێكەوتن لەگەڵ داواكاران بڕیاری كۆتایی خۆیان بەپێی مەرج و پرەنسیپەكان  لەو بارەیە دەدەن.
کامەران کەریم