سوپای پاسداران گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج

(0) / / کردستان / سوپای پاسداران زایەڵە توپباران دیموکرات سیدەکان تیرۆر


Sep 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران شوێنی جێگیربوونی گرووپە چەکدارە دژەبەرەکان لە سیدەکان و چۆمان کە هاوسنوورن لەگەڵ پیرانشاری کردە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،، تەلەفزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپ بۆردوومان و تۆپبارانی سنووری سیدەکان و دەڤەری باڵەکایەتی کرد کە بارەگای حیزبەکانی دژ بە ئێرانیان تێدایە.
هەڵگورد نەجیب، قایمقامی سۆرانیش ڕایگەیاند: "هیچ زیانێکی گیانی بە خەڵکی سڤیل نەکەوتووە."
بەپێی زانیارییەکانی سوپای پاسداران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ئەو ناوچەیەی لە سنووری سیدەکان و چۆمان کردووە کە گرووپەکانی دژبەئێرانی تێدا جێگیرن.
لە ماوەی یەک حەوتەی ڕابردوودا دوو جار بەرپرسانی بالای سوپای پاسداران هۆشدارییان بە گرووپە دژبەرەکان لە خاکی هەرێمی کوردستان دابوو لەمەڕ هەرچەشنە کردەوەیێک و هەنگاوێک دژی ئاسایشی وڵات.