بڕیاری قەرەبوکردنەوەی گەڕەکی "لیوا رەشەکە" لە کەلار دەرچوو

(0) / / اجتماعی / لیوا رەشەکە زایەڵە کەلار


Sep 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیاری قەرەبوکردنەوەی گەڕەکی "لیوا رەشەکە" لە کەلار بە پێدانی زەوی دەرچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیاری جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرۆکی لیژنەی باڵای تاپۆ، بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، سەبارەت بە گرتنەبەری رێکارەکانی قەرەبووکردنەوەی دانیشتوانی گەڕەکی لیوا رەشەکە لە کەلار کۆبونەوەیەک لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەچوو بڕیاردرا بەپێدانی پارچە زەویەک دانیشتوانی ئەو گەڕەکە قەرەبوو بکرێنەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند ، لیژنەی باڵای تاپۆ بەپێی یاسا و رێنماییەکانی تایبەت بە گەڕەکە بێ تاپۆ و تەجاوزەکان کار دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش ئەو شوێنانەی کە مەترسی بۆ دانیشتوانەکەی هەیە لەپيشدا کاری لەسەر دەکرێت، گەڕەکی ناسراو بە لیواڕەشەکەی کەلاریش بینایەکی کۆنە و مەترسی روخانی لەسەرە، بۆیە پێویستە هەرچی زووە کاری لەسەر بکرێت و دانیشتوانەکەی بە وەرگرتنی زەوی نیشتەجێبوون قەرەبوو بکرێنەوە.
دواتر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان و ئەندامانی لیژنەکە کە خۆی دەبینیەوە لە قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان و سەرۆکی شارەوانی کەلار و بەڕێوەبەرەکانی تاپۆ و گەنجینەی گەرمیان و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەلار، باسیان لە رێکارەکانی تاپۆکردنی گەڕەکە بێ تاپۆکان و قەرەبوو کردنەوەیان کرد بەپێی یاسا و رێنماییەکان.
لە کۆتایی کۆبونەوەکوشدا، لیژنەکە بڕیاریدا گەڕەکی ناسراو بە (لیوا رەشەکە) لە کەلار کە مەترسی روخانی لەسەرە و هەندێ لە خانوەکانی داڕوخاوە، خانوەکانیان چۆڵ بکەن و بە وەرگرتنی پارچە زەوییەک لە سنوری شارەوانی کەلار قەرەبوو بکرێنەوە بۆ ئەو مەبەستە بڕیاریشدرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هونەری لە شارەوانی کەلار بۆ گرتنەبەری ڕێکارەکان.
کامەران سەیدکەریم