1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / / کردستان / هەڵەبجە زایلە چەکی کیمایی


Sep 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

قایمقامی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، وڵاتی فەرەنسا هاوکاری پێشکەش بەنەخۆشخانەی  چارەسەرکردنی بەرکەوتوانی چەکی کیمایی کرد .
نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دوای  چەندین دیدار و گفتوگۆ  لەگەڵ  بەرێز سەفیر و کۆنسوڵی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی لەشارەکەماندا  ئەمڕۆ بڕی  ( 618000 ) شەش سەدو هەژدە هەزار یۆرۆیان پێشکەش بە پرۆژە نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی لە پارێزگای هەڵەبجە کرا  .
ناوبراو وتیشی، بەڵێنیاندا بەردەوام بن لەخزمەتکردنی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پارێزگای هەڵەبجە ، لای خۆمانەوە سوپاس و  پێزانین و وەفاداری شاری هەڵەبجەمان پێڕاگەیاندن ، لەبەرامبەر ئەو هەموو خزمەت و بەخشش و کارە شایستانەی پێشکەش بە مرۆڤایەتی و بەخەڵکی کوردستان و ناوچەکەیان کردووە، دووبارە پشتیوانی خۆمان بۆ بەردەوامبوونی ئەو چالاکیی و پرۆژانەی کە لە هەڵەبجەدا دەکرێت دووپاتکردەوە.
کامەران سەیدکەریم