ئێران دیداری عەلی شەمخانی لەگەڵ عادل جوبەیر بەدرۆدەخاتەوە

(0) / / ایران / زایەڵە جوبەیر عەلی شەمخانی ئێران عەرەبستان سەعوودی


Sep 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیێکی ئاگادار لە سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هەواڵی دیدار و گفتوگۆی عەلی شەمخانی سکرتێری ئەو ناوەندەی لەگەڵ بەرپرسانی سەعوودی بەدرۆخستەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم سەرچاوەیەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ ئاژانسی نوورنیووز وتی: هیچ دیدارێک یان پێوەندییەک لە نێوان دەریاڤان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لەگەڵ بەرپرسانی سەعوودی نەبووە و هیچ بەرنامەیێک بۆ ئاوەها دیدارێک لە ئارادا نییە.
لە ماوەی دوو ڕۆژی دواییدا هەندێ لە میدیاکان بەبێ ئاماژە بە سەرچاوەی متمانەپێکراو بڵاویان کردەوە کە دریاڤان عەلی شەمخانی لەگەڵ عادل جوبەیر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی عەرەبستان لە بەغدا دانوستانی کردووە.