فرمێسکەکانی عەیشان لە پێشانگاکەی نەرویج دەرکەوت

(0) / / فرهنگی / زایەڵە هاکان یەشار نەرویج شێوەکاری


Oct 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی شێوەکاریدا لە وڵاتی نەرویج تابلۆی فرمێسکەکانی عەیشان کچی یەکێک لە بەندکراوانی بادینان نمایش دەکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هونەرمەندی ناسراو هاکان یەشار لە شاری «درامن»ی نەرویج پێشانگایەکی شێوەکاری دەکاتەوە و لەو پێشانگایەدا تابلۆی سەرنج ڕاکێشی فرمێسکی عەیشانی کچی شڤان سەعید لە بەندکراوانی سیاسی بادینان پیشان دەدات. هەر لەم پێشانگایە وتارێک لە لایەن هونەرمەند هاکان یەشار لە سەر ئەو زیندانیە سیاسیانە دەخوێندرێتەوە .

 پارەی فرۆشتنی تابلۆکە پێشکەشی عەیشان دەکرێت و ئەویش بەشێکی بەسەر منداڵی زیندانیانی تری بادینان دابەش دەکات.